لە سلێمانی خوێندکارێک لە پردێک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
له‌سه‌ر پردی وڵوبه‌ی شاری سلێمانی کچە خوێندکارێک ده‌كه‌وێته‌خواره‌وه، لەو کاتەشدا ئۆتۆمبێل لێیداوە و ده‌ستبه‌جێ گیانی لەدەستداوە.
سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ٥ی٥ی٢٠٢١، ئاگاداركراونەتەوە له‌رووداوێك كه كچێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له‌پردی وڵوبه كه‌وتوه‌ته‌خواره‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاش كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی بۆسه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، ئۆتۆمبێلێك لێداوه و ده‌ستبه‌جێ گیانی لەدەستداوە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئەو کچە خوێندکار بووە و لە ئێستاشدا ته‌رمەکەی بۆ پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی گواستراوه‌ته‌وه و توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ئه‌نجامده‌درێت، پاشانیش راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه.
ئاشکراشیکرد، ئەو ئۆتۆمبێلەی لێیداوە تەکسی بووە و لەئێستادا شۆفێری تەکسییەکە لای تەرمەکەیە لە پزیشیکی دادی سلێمانی، وتیشی تاوەکو ئیستا خاوەنی ئەو کچە خوێندکارە پەیدا نەبووە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بنەماڵەکەی بەردەوامە.
تاوەکو ئێستا هۆكار و پاڵنەری رووداوه‌كه بەوردی نەزانراوە، بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی ژیان، تیمه‌كانی به‌ڵگه و تاوان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
|