هۆکارى مردنەکەى شازادە فلیپ ئاشکرابوو

05/05/2021
فۆتۆ: 

بەپێى لێکۆڵینەوەکان شازادە فلیپى بەریتانیا، بەهۆى زۆرى تەمەنیەوە گیانى لەدەستداوە، نەک بەهۆى نەخۆشى و ئەو نەشتەرگەریەیى کە بۆى ئەنجامدراوە.

دەزگاى Telegraphى بەریتانى بڵاویکردەوە، بەپێى لێکۆڵینەوەکان شازادە فلیپ بەهۆى زۆرى تەمەنیەوە گیانى لەدەستداوە و هیچ شتێکیتر هۆکار نەبوە بۆ مردنەکەى.

ئەوە لە کاتێکدایە، چەند هەفتەیەک پێش مردنەکەى شازادە فلیپ، نەشتەگەرى دڵى بۆ ئەنجامدرا.

دواتریش لەلایەن خانەوادەى شازادەوە هۆکارى مردنەکەى ڕانەگەیەندرا ئەوەش کاردانەوەى جیاوازى لێکەوتەوە.

ڕۆژى 9ى نیسان، شازادە فلیپ لە تەمەنى 99 ساڵیدا کۆچى دوایکرد، کە دوو مانگى مابوو ببێت بە 100 ساڵ، ڕۆژى 17ى مانگ شازادە فلیپ لە لەندەن بەخاک سپیردرا.

شازادە فیلیپ لە ١٠ی مانگی حوزەیرانی ساڵی١٩٢١ لە دوورگەی کۆرفو لە رۆژهەڵاتی یۆنان لەدایکبووە و لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٤٧وە ژیانی هاوژینی لەگەڵ ئیلیزابێسی دووەم، شاژنی بەریتانیا پێکهێناوە.