گەرمیان: لەماوەی بیست وچوارکاتژمێری ڕابردودا(١١) توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە
ھاوار وشیاربەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار تایبەت بەکۆرۆنا بەتۆڕی( ھەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پشکنینی کۆتایی بۆ (١١)کەس کرا، کە ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەگەرمیان، سەرجەم پشکنینەکان نێگەتیڤ بوون ، واتا ھەمویان بەتەواوی چاک بونەتەوە .
ژیان -ھێمن میروەیس

بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی کەلار ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا سەد و چوارکەس لەگەرمیان دوای تووشبونیان بە پەتای کۆرۆنا و مانەوەیان لەنەخۆشخانە چاک بونەتەوە و گەراونەتەوەماڵەکانیان .
وتیشی: سەرەڕای چاکبوونەوەی ئەو ژمارە نەخۆشە لەگەرمیان، بەڵام نابێت ھاوڵاتیان رێنماییە خۆپارێزیەکان جێبەجی نەکەن، چونەکە مەترسیەکانی پەتای کۆرۆنا بەردەوامە و ڕۆژانە ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا ڕوولەزیادبوونە .
|