فەرماندەی سوپای پاسداران: ئەمریکا ناتوانێت سعودیە لە یەمەن ڕزگار بکات

05/05/2021
فۆتۆ: 

حسین سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند،ئەمریکا ناتوانێت هیچ هەنگاوێک بنێت، بۆ ڕزگارکردنی سعودیە لە شکستێکی ئاشکرا لە یەمەن.

سەلامی لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هیچ لە دەست نایەت بۆ سعودیە ئەنجامی بدات، لە بەرامبەر ئەو بەزینەی کە لە یەمەن تووشی هاتووە.

فەرماندەی سوپای پاسداران جەختیکردەوە، ئەمریکا ناچارە وردە وردە ناوچەکە جێبهێڵێت.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا حسین سەلامی جەختیکردەوە، سیتمی بەرگری و دژە ئاسمانی سعودیە ناتوانێت ڕووبەڕووی موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بێتەوە کە حوسییەکان یەمەنەوە ئاراستەی دەکەن.