توێژینەوەیەک: گوێدرێژ زیاتر حەز بە کەشی گەرم دەکات

06/05/2021
فۆتۆ: 

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ، کە لە لایەن زانکۆی (پرۆتسموس)ی بەریتانییەوە ئەنجامدراوە، هۆکاری ئەوەی ئاشکراکردووە، کە بۆچی گوێدرێژ حەز بە کەش و هەوای گەرم دەکات.

تویژینەوەکە ئاشکرایکردووە، گوێدرێژ خۆشی نایەت لە کەشوهەوای سارد، یان بارانی یان هاتنەخوارەوەی پلەی گەرمی.

بە گوێرەی توێژینەوە، ئەو ئاژەڵەی کە تا ئەمڕۆ لە هەندێک شوێنی جیهان بە گرنگترین هۆکاری گواستنەوە دادەنرێت، زۆر بێزارە لە باران و بای سارد، بۆیە لەو کەشوهەوایانەدا زیاتر خۆی پەنا دەدات و هەوڵی خۆپاراستن دەدات.

سەرباری ئەوەی زۆربەی ئەو ئاژەڵانەی کە باریان پێ دەگوزرێتەوە بەزۆری لە دەرەوە، بەڵام گوێدرێژ بە گشتی حەزی لە کەشی بەر خۆر و گەرمییە.

لین بروبس پسپۆڕی بواری هەڵسوکەوتی ئاژەڵی بار، کە بەشداری توێژینەوەکەی کردووە، ئاماژە بەوە دەکات، لە کاتی کەشوهەوای سارد باراناویدا گوێدرێژەکان زیاتر لە ئاژەڵەکانی دیکە بەدوای پەناگەیەکدا دەگەڕێن بۆ خۆپاراستن.

توێژینەوەکە لەسەر ٢٠٨ گوێدرێژ و ئەسپ بۆ ماوەی ١٦ مانگ ئەنجامدراوە لە یەکێک لە ناوچەکانی بەریتاینا، کە پلەی گەرمای ناوچەکە لە نێوان ١ بۆ ٣٣ پلەی سلیزیدا بووە.

لەو ماوەیەدا کە پلەی گەرما ١٤ پلەی سلیزی بووە، سەرنج دراوە گوێدرێژەکان کەم خۆیان دەرخستووە لە دەرەوە، بەزۆری هەوڵی پەناگە و خۆپاراستنیان داوە لە کەشوهەوای سارد، بەشێوەیەک گوێدرێژ سێ هێندەی ئەسپ حەزی بە مانەوە کردووە لە تویلەکانیاندا لەچاو ئەسپەکان کە زیاتر حەزیان بە دەرەوە کردووە.