وێنەی ناپلیۆن 200 ساڵ لەمەوبەر لە دوا ساتەکانی مردنیدا

07/05/2021
فۆتۆ: 

کاتژمێر ٥:٤٩ خولەکی بەیانی شەممەی ٥ی ئایاری ١٨٢١ بە دیاریکراوی، بە واتای دوو سەدە لەمەوبەر، کاتیک ناپیلۆن بۆناپارت کۆچی دواییی لە تەمەنی ٥١ ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە، پێشتریش باوکی لە ساڵی ١٧٨٥ و لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا کۆچی دواییکردووە، بە هەمان شێوە لە ساڵی ١٨٢٠ خوشکێکیشی بە هەمان نەخۆشی لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئەم پیاوە پێشتر ئیمپراتۆری فەڕەنسا بووە و دینا و بیری خەڵکیشی سەرقاڵکردبوو، دوای شەش ساڵ لە نەفیکردنی بۆ دوورگەیەکی دورە دەست کۆچی دواییکرد.

لەدوای تێپەڕبوونی ٣٥ کاتژمێر لە مردنی لەسەر جێگەکەی، دەمامی مردنیان بۆ دەمووچاوی ناپلیۆن دروستکرد، کە تا ئێستاش لە مۆزەخانەی سوپا لە پاریس پارێزراوە.

ئەو کاتەش ئەو دەمامکە لە بری وێنەی ئێستا بوو، بۆ ئەوەی دواتر پەیکەری وەک خۆی بۆ دروستبکرێت، بەڵام کاتێک کامێرا پەیدا بووە، چیتر باوی ئەو دەمامکە نەما.

ئەو دەمامکەی ئەو کات بۆ ناپیلۆن دروستکراوە لە بۆرەک و میو، زۆر نزیکە لە وێنەی رووی ڕاستەقینەی خودی ناپلیۆن، بە پێچەوانەی ئەو وێنانەی کە هونەرمەندان کێشاویان بە گوێرەی بیرو هۆشی خۆیان.

کە لە زۆربەیاندا دەستی لەسەر سکی داناوە، وەک ئاماژەیەک بۆ ئازاری نەخۆشییەکەی، بەڵام ئەو وێنەی زۆرتر ڕوونە و لێیوەی نزیکە، ئەو وێنەیەیە کە لە ساڵی ١٨٢٦ لە لایەن هونەرمەند فیزنیەوە کێشراوە و زیاتر لە وێنەی دەمامی مردنەوە وەرگیراوە.

لەو وێنەیەدا ناپلیۆن دەرکەویت کە گیرۆدەی ئازارێکی زۆری نەخۆشییەکەیەتی، چاوەکانی لەکاتی مردنیدا داخراون، بەڵام لێوەکانی کەمێک کراونەتەوە، کە پێدەچێت ئاماژەی دوا هەناسەکانی بووبێت، یاخود ویستوویەتی شتێک بڵێت، سەریشی کەمێک بۆ سەروە پاشکەوتووە.

 ئەو خانوونەی کە لەو دوورگە دورە دەستە بە نەخۆشی ژیانی تیا بردووەتە سەر، لە کاتی نەخۆشییەکەیدا لەلا یەن چەند پزیشکێکی فەڕەنسی و بەریتانییەوە چاودێری کراوە و ١٦ کەسیش لە هاوکارە نزیکەکانی لەگەڵدا بووە،