نیمار بۆندەکەى لەگەڵ پاریس تا 2025 نوێکردەوە

08/05/2021
فۆتۆ: 

نیمار داسیلڤاى هێرشبەرى هەڵبژاردەى بەڕازیل و یانەى پاریسان جێرمانى فەرەنسى، گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەکەى بۆ ماوەى 4 ساڵی دیکە درێژکردەوە.

یانەى پاریسان جێرمان بڵاویکردەوە، گریبەستى یاریزانە 29 ساڵەکە تاکو 30ى 6ى 2025 نوێدەکرێتەوە، بەڵام هیچ شتێکى لە بارەى ڕێککەوتنەکەوە ئاشکرا نەکردووە.

نیمار هاوینى 2017 لە یانەى بەرشەلۆنەوە ڕووى لە یانەى پاریسان جێرمان کرد، ئەوەگریبەستەش تائێستا بەگڕیبەستە میژوویەکان لە جیهانى تۆپى پێ دادەنریت، کە گرانترین گرێبەستە، پاریس بۆ هێرشبەرە بەڕازیلیەکە 222 ملیۆن یۆرى داوە.

نیمار داسیلڤا، تاکو ئیستا 112 یارى بۆ پاریس ئەنجامداوە و تێیدا 85 گۆڵى تۆمارکردووە.