سعودیە فەریزەی حەجی ئەمساڵی یەکلایکردەوە

09/05/2021
فۆتۆ: 

حکومەتی سعودیە ڕایگەیاند، لە ئامادەکاریدا بۆ ئەوەی ئەمساڵ ڕێگە بە ئەنجامدانی فەریزەی حەج بدەن، بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندروستی خۆپارێزییەکانی تایبەت بە خۆپارێزگای لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

وەزارەتی حەج و عومەرەی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ریاز سەلامەتی تەندروستی مرۆڤ بە هەند وەردەگرێت و ئەمساڵ سورن لەسەر ڕێکخستنی فەریزەی حەج، بەشێوەیەک کە سەلامەتی گیانی حەجیان پارێزراو بێت، بەگوێرەی ئەو ڕێوشوێنانەی کە لایەنە تەندروستی و ئەمنییەکان دەیسەپێنن، بۆ ئەوەی حاجیانی ماڵی خوا بتوانن فەریزەی حەج ئەنجام بدەن.

وەزارەتی حەج و عومەر سعودیە جەختیکردەوە، لایەنە تەندروستییەکان سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی دۆخەکەن، بۆ ئەوەی هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرنە بەر، لەپێناو پاراستنی تەندروستی مرۆڤ.

بەڵێنیشی دا لە دواتر وردەکاری ڕێنمایی و رێکارە تەندروستییەکان ئاشکرا بکەن، بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانەی کە دایدەنێن بۆ سەرخستنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ.