دانەغاز: پوختەی قازانجی کۆمپانیا بۆ 24 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە

09/05/2021
فۆتۆ: 

کۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند، لە ماوەی ئەمساڵدا پوختەی قازانجی کۆمپانیاکە بەڕێژەی 41٪ زیادیکردووە و لە ١٧ ملیۆن دۆلارەوە بۆ ٢٤ ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە.

کۆمپانیای دانە غاز لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەستیانکردووەتەوە بە فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر و تاوەکو ساڵی ٢٠٢٣، بەرهەمی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 60٪ زیاددەکات.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانەوە، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا داهاتەکانی بەڕێژەی 9٪ زیادیکردووە و بەشێوەیەک کە پوختەی قازانجی کۆمپانیاکە بەڕێژەی 41٪ زیادیکردووە و بووەتە 24 ملیۆن دۆلار، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو و لەمکاتەدا تەنها 17 ملیۆن دۆلار بووە.

کۆمپانیای دانە غاز راشیگەیاندووە، پڕۆژەی فراوانکردنی وێستگەی کۆرمۆر کاریگەری لەسەر بەرهەمی کۆمپانیا لە چارەکی سێهەمی ساڵی رابردوو و چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا هەبووە، بە جۆرێک بەرهەمی لە هەرێمی کوردستان لە 32 هەزار و 400 بەرمیلەوە بۆ 35 هەزار بەرمیل زیادیکردووە.