لە رووداوێکی تەقەکردندا لە قوتابخانەیەکی روسیا ٨ کەس کوژران

11/05/2021
فۆتۆ: 

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە روسیا ٨ کەس کوژران و ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون، ئەوەش خراوەتەڕوو، رووداوەکە لە قوتابخانەیەکدا بووە.

لەو بارەیەوە میدیاکانی روسیا بڵاویانکردووەتەوە، کە رووداوەکە لە قوتابخانەیەک بووە لە پایتەختی تتارستانی ناوەندی روسیا و دوو کەس بوون کە تەقەیان کردووە، پۆلیسی روسیا دەڵێت، کە تەقەکەری یەکەم دەستگیرکراوە، بەڵام تاوەکە ئێستا ناسنامەی تەقەکەری دووەم ئاشکرانەکراوە و لە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

پۆلیس راشیگەیاندووە، کە تەقەکەری یەکەم تەمەنی تەنها ١٩ ساڵ بووە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا دەستیپێکردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە یەکێک لە هێرشبەرەکان کەسێکی دەرچووی هەمان خوێندنگە بووە.