سعودیە: سبەینێ تەواوکەری مانگی رەمەزانە و پێنجشەممە جەژنە

11/05/2021
فۆتۆ: 

حکومەتی سعودیە ڕایگەیاند، ئەم ئێوارەیە نەتوانرێت مانگی شەوال ببینرێت، بۆیە بەسانی چوارشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانە و پێنجشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چاودێری مانگی شەوال کراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی مانگ ١٢ خولەک بەر لە خۆرئاوابوون ئاوا دەبێت، بۆیە ناتوانرێت مانگ ببینرێت، بەوەش سبەینێ تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە.