وێنە..بەسەدان ماسی لە کەنار دەریاچەی دوکان لەناوچوون

11/05/2021
فۆتۆ: 

پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین ڕایگەیاند، بە سەدان ماسی لە کەرنار دەریاچەی دووکات مرداربوونەتەوە و سەرئاو کەوتوون و گومانیش هەیە بە دەرمان مرداربوبێتنەوە.

لەو باریەوە بێستون عەزی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین بە تۆری هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند" بەدواداچونیان کردووە و لەدادگا دۆسیەی بۆکراوەتەوە لێکۆڵینەوە بەردەوامە، گومانیان هەیە جوتیارەکانی ئەو دەڤەرە کە ئێستا بەهۆی هاتنی ئافاتی سن سەرقاڵی ڕشاندنی گەنمەکانیانن بەدەرمان لەوی کەل وپەلەدەرماناوییەکانیان شۆردبێتەوە وە گومانیش دەکرێت بەئەنقەست ژەهریان لەئاوەکە کردبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا راوکردنی ماسی بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و ئەوجۆرە ڕاوکردنە بە دەرمان تاوانە و هەموو زیندەوەرێکی ناو ئاوەکەی کوشتووە. لە ئێستاشدا بە دوای دەستگیرکردنی بکەرانی ئەو کارەوەن .