بەهۆی هێرشکی داعش لەسنوری کفری پێشمەرگەیەک شەهیدبوو و یەکێکی دیکەش برینداربوو

11/05/2021
فۆتۆ: 

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان لە گەرمیان رایگەیاند، کاتژمێر ١٠ی ئەمشەو چەکدارانی داعش لە سنوری ناحیەی زینانە هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک شەهید بووە و پێشمەرگەیەکی دیکەش بریندارەوە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان لەگەرمیان ڕایگەیاند، داعش بە چەکی قەناسی حەراری لە دەوروبەری گوندی هۆمەر مل و هۆمەر تۆفێق هێرشەکەی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە ئەنجامداوە و دوو پێشمەرگە بە برینداری گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار، یەکێکیان بە هۆی سەختی برینەیەکەوە شەهید بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای هێرشەکە پێشمەرگە لە ناوچەکە خراوەتە ئامادەباشییەوە و جوڵەی بە هێزەکانی کردووە بۆ کێوماڵکردنی ناوچەکە.

بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی کە لە نێوان هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە دروستبووە، چەکدارانی داعش سودیان لێ بنیووە و زۆرجار لە سنوری قەزای زینانە و دووزخورماتوو هێرشی جیاجیا دەکەنە سەر پێشمەرگە و سوپای عێراق.

لە ماوەی ڕابردووشدا چەکدارانی داعش لە سنوری گەرمیان چەندجاریکی دیکە هێرشیانکردووەتەوە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، فەرماندەکانی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکەن، ئۆپراسیۆنەکانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق وەک پێویست نییە و نەتوانراوە کۆتایی بهێنن بە جموجوڵەکانی داعش لە سنورەکە.