وێنە.. ئەو پێشمەرگەیەی شەوی رابردوو لە هێرشێکی داعشدا شەهیدبوو خاوەنی چوار کچە

12/05/2021
فۆتۆ: 

کاتژمێر ١٠ی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە سنوری ناحیەی زینانە هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک شەهید بوو و پێشمەرگەیەکی دیکەش بریندار بوو.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان لەگەرمیان ڕایگەیاند، داعش بە چەکی قەناسی حەراری لە دەوروبەری گوندی هۆمەرمل و هۆمەرتۆفێق هێرشەکەی بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە ئەنجامداوە و دوو پێشمەرگە بە برینداری گەیەنراونە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار، کە یەکێکیان بە هۆی سەختی برینەیەکەوە شەهید بوو.

ئەو پێشمەرگەیە خاوەنی چوار کچە و شەهیدبوونیشی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
May be an image of 3 people, child, people standing and indoor

بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی کە لە نێوان هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە دروستبووە، چەکدارانی داعش سودیان لێ بنیووە و زۆرجار لە سنوری قەزای زینانە و دووزخورماتوو هێرشی جیاجیا دەکەنە سەر پێشمەرگە و سوپای عێراق .

لە ماوەی ڕابردووشدا چەکدارانی داعش لە سنوری گەرمیان چەندجاریکی دیکە هێرشیانکردووەتەوە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، فەرماندەکانی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکەن، ئۆپراسیۆنەکانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق وەک پێویست نییە و نەتوانراوە کۆتایی بهێنن بە جموجوڵەکانی داعش لە سنورەکە.
Open Photo