ڕۆمانی (ماری کۆین) دەکرێتە کوردی
)عەلی عوسمان یاقووب) وەریگێڕاوە
ڕۆمانی "ماری کۆین" لە نووسینی ڕۆماننووسی ئەمەریکایی "ماریسیا سیلڤەر" و وەرگێڕانی (عەلی عوسمان یاقووب) لە دەزگای ئەندێشە بڵاو کرایەوە. شایانی باسە ڕۆمانەکە لە چاپخانەی کارۆ بە کوالێتییەکی جوان چاپ کراوه .
ڕۆمانی ماری کۆین سرووشی له وێنه‌یه‌کی هێمائامێز و خه‌ماوی وێنه‌گری ئه‌مریکی "دۆرۆسیا لۆنگی" وه‌رگرتووه. گرتنی وێنه‌که یه‌ك چرکه ده‌خایه‌نێ، به‌ڵام ڕۆمانه‌که مێژووی چه‌ندان سه‌ده هه‌ڵده‌داته‌وه و خوێندنه‌وه‌یه‌کی قووڵ بۆ مه‌ینه‌تی و ئاواره‌یی سه‌رده‌می قاتوقڕییه گه‌وره‌که‌ی سییه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردووی ئه‌مریکا، که بهThe Great Depression ناسراوه، ده‌کا. چیرۆکەکە له گۆشه‌ی بینینی سێ کاره‌کته‌ری جیا ده‌خاته ڕوو: یه‌که‌میان کاره‌کته‌ری "ڤێرا ده‌یر"ی وێنه‌گره، که ژنێکی ئیفلیجه. دووه‌میشیان، کاره‌کته‌ری "ماری کۆین"ه، که به‌ره‌نگاری هه‌موو نه‌هامه‌تی و پره‌نسیپه کۆمه‌ڵایه‌تییه چه‌سپاوه‌کان ده‌بێته‌وه. سێیه‌میشیان، "واکر دۆج"ه، که مێژوونووسێکی سه‌رده‌مه و ده‌یه‌وێ له ڕێگه‌ی به‌ڵگه‌نامه کاتییه‌کانه‌وه، پێ بکه‌وێته‌وه، مێژوو چی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا هێناوه. مێژوو لای ماریسا سیلڤه‌ری ڕۆماننووس بریتی نییه له ڕیزبه‌ندیی ئایکۆنه‌کان یا سڕکردنی چرکه‌ساته‌کان، به‌ڵکوو بریتییه له کۆی ژیانه‌کان، له‌و خه‌ڵکه‌ی به هه‌موو که‌ره‌سه‌کانی به‌رده‌ستیانه‌وه ڕووبه‌ڕووی مه‌ینه‌تییه‌کان بوونه‌ته‌وه. گرنگی ئه‌م ڕۆمانه له‌وه‌دایه.
|