رێبەری ئێران لێبوردنی بۆ زیاتر لە دوو هەزار زیندانیی دەرکرد

12/05/2021
عەلی خامنەئی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران
فۆتۆ: ئەرشیڤ

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لێبوردنی بۆ زیاتر لە دوو هەزار زیندانیی دەکرد.

میدیای ئێران بڵاویکردووەتەوە، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادەوەری لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی عەلی خامنەئی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی کردووە، داوای کردووە بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، لێخۆشبوون بۆ دوو هەزار و ١٨٧ زیندانی دەربکرێت و سزاکانیان کەمبکرێتەوە و رێبەری ئێرانیش بڕیارەکەی پەسەند کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانە لەلایەن دادگا گشتییەکان و شۆڕشی ئیسلامی و رێکخراوی دادوەری هێزە چەکدارەکانی ئێران سزایان بەسەردا سەپێندراوە و بەندی ١١ لە یاسای ژمارە ١١٠ی دەستووری ئێران دەیانگرێتەوە.