حکومەتی عێراق قەدەغە هاتووچۆی گشتی هەڵوەشاندەوە

13/05/2021
فۆتۆ: 

لیژنەی باڵای سەلامەتی نیشتیمانی ڕایگەیاند، لەسەر ڕێنمایی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی بڕیاردرا بە هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆی گشتی لە ڕۆژانی جەژن و ڕۆژایی دوایی.

لیژنەکە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەشی گێڕاوەتەوە بۆ ئەوەی، بەهۆی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە ویستوویانە خۆیان بکوت بە فاکسینی دژی کۆرۆنا کەمیکردووە.

هەر لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ، بەڵام بڕیاری داخستنی مۆڵ و چێشتخانە و کافتریا و هۆڵەکانی سینەما و هۆڵی ئاهەنگەکان و مەلاوانگە و مەساجەکان، تەنها لە ڕۆژانی جەژن بە داخراوی دەمێننەوە.

لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ١٧ /٥ سەرجەم ئەو شوێنانە دەکرێنەوە لە نێوان کاتژمێر ٥ بەیانی بۆ ٨:٣٠ خولەکی شەو، بەڵام هۆڵی بۆنەکان و سینەما و مەلەوانگە و مەساجەکان هەر بە داخراوی دەمێننەوە.

هەر بە گوێرەی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای سەلامەتی نیشتیمانی دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی دەوڵەت لە ڕۆژی ١٧ی/٥ تا ٢٠/٥ رادەگیرێت، جگە لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان.