ڤیدیۆ.. لە دارستانێکی هیندستان ژمارەیەک فیل بە مرداربوویی دۆزرانەوە

14/05/2021
فۆتۆ: 

میدیاکانی هیندستان رایانگەیاند، ژمارەیەک فیل لە دارستانێکی سەر بەو وڵاتە بە مرداربوویی دۆزراونەتەوە، کە ژمارەیان ١٨ فیل دەبێت.

لەو بارەیەوە بەرپرسانی ناوچەکە باس لەوەدەکەن، پێدەجێت فیلەکان بەهۆی بەرکەوتنی هەورەتریشەقەوە گیانیان لەدەستدابێت.

پزیشکانی ڤێرتنەریش ئاماژەیان بەوەکردووە، لە توێکاری و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری مردنەکەیان بەردەوام دەبن.

لەدوای ٢٠ ساڵ، ئەمە یەەکمجارە رووداوی لەو جۆرە لە هیندستاندا رووبدات و ئەو رووداوەش کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

زیاتر لە ٢٧ هەزار فیلی ئاسیایی لە هیندستاندا هەن، کە بەپێی ئامارەکان ٪٢١ی فیلەکانی ئاسیا پێکدەهێنن.