کەشناسی هەرێم کەشوهەوای دوو رۆژی کۆتایی جەژنی راگەیاند

14/05/2021
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەسناسیش پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە دادەبەزێت و لە هەندێکیش وەک خۆی دەمێنێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، لە دوو رۆژی داهاتوودا بەشێوەیەکی گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەم جۆرە دەبن :

ئەمڕۆ هەینی :

هەولێر: بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٣٧ پلە و نزمترین ٢٦ پلە دەبێت .

سلێمانی: بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٣٥ پلە و نزمترین ٢٣ پلە دەبێت .

دهۆک: بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٣٣ پلە و نزمترین ١٨ پلە دەبێت .

کەرکوک: بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٣٩ پلە و نزمترین ٢٣ پلە دەبێت .

سبەینێ شەممە :

هەولێر: بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٣٦ پلە و نزمترین ٢٥ پلە دەبێت .

سلێمانی: بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٣٥ پلە و نزمترین ٢٢ پلە دەبێت .

دهۆک: بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٣٥ پلە و نزمترین ١٩ پلە دەبێت .

کەرکوک: بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٣٨ پلە و نزمترین ٢٢ پلە دەبێت.