وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سلێمانی پێنج کەس برینداربوون
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سلێمانی پێنج سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک برینداربوون.
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر ١٢ و ٣٠ خولەکی نیوەڕۆ بووە و لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی لە جۆری تیۆتا کرۆلایەک و بی ئێم دەبلیوێکدا بووە.
ئەوەش هاتووە، هۆکاری رووداوەکە بەهۆی شۆفێری بی ئێم دەبلیوەکەوە بووە، کە چووەتە سەر سایدی ئۆتۆمبێلی بەرامبەر و بەهۆیەوە سەرجەم سەرنشینانی تۆیۆتاکە کە پێنج کەس بوون برینداربوون.
|