لە هەرێم توشبوون بە کۆرۆنا کەمبووەتەوە و چاکبوونەوە سێ هێندەیە

14/05/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان، توشبوون کەمیکردووە.

بەپێی ئامارەکانی تەندروستی هەرێم، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٥٣ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە ١٠٩ لە هەولێر، ١٢٤ لە سلێمانی، ١١٠ لە دهۆک، ١٠ لە هەڵەبجەیە.

هاوکات، هەزار و ١٤ کە لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٣٠٣ لە هەولێر، ٣٢٠ لە سلێمانی، ٣٢٦ لە دهۆک، ٨ لە هەڵەبجە، ٥٠ لە گەرمیان و ٧ لە راپەڕینە.

هەروەها بەهۆی نەخۆشییەکەوە ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ٤ی لە هەولێر، ٢ی لە دهۆک و ١ی لە گەرمیانە.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە هەرێم تاوەکو ئێستا، ١٥٩ هەزار و ٨٩٠ کەس توسی ڤایرۆسەکە بوون و ١٤٢ هەزار و ٣٢١ کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و ١٤٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.