دووەم رۆژی جەژنە؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە چەمچەماڵ دوو کەس گیانیان لەدەستدا

14/05/2021
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە هنزیک مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکە بریندارە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، رووداوەکە لەسەر رێگای کەرکوک-چەمچەماڵ بووە لە نزیک مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، کە تیایدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو.

ئەوەش هاتووە، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە دوو گەنجی تەمەن ١٩ ساڵ و ٢٠ ساڵ بوون.

دەشڵێت، دوای گەیاندنیان بە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ لە ئێستادا تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراون.