نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

21/06/2020
فۆتۆ: 
جیهان

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو برێنت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە بەرزە مایەوە بەهۆى نەبوونى بۆرسەى جیهانى بەشێوەیەک نرخى بەرمیلێک نەوت بە 41 دۆلارو 94 سەنت مامەڵەى پێوە کراوە .

بۆرسەى جیهانى نرخى نەوتى ئاشکراکردوووە، ئەمڕۆ نرخی بەرمبلێک نەوتی برێنت بە 41 دۆلار و 94 سەنت مەڵەى پێوەکراوە، هاوکات نەوتى خاوى ئەمریکىش بە 39 دۆلار و 43 سەنت فرۆشراوە .

لە چەند رۆژى رابردوودا نرخى نەوتى برێنت و نەوتى خاوى ئەمریکیش بەرز بوونەوەى بەرچاوى بەخۆیەوە بینیى شارەزایانى ئابوریش هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیان بۆ هەڵگرتنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی بەشیک لەچالاکییە ئابوورییەکان لەسەرتاسەری جیهان گەڕاندووەتەوە .

هاوکات، لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی 2002 تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا .