چوار رەنگ هەستی دڵخۆشی و کامەرانیت بۆ دروست دەکەن

15/05/2021
فۆتۆ: 

پزیشکانی دەروونناسی ئاماژە بەوە دەکەن، ڕەنگە جیاوازەکان کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لەسەر تەندروستی دەروونی، بەشێوەیەک هەر رەنگێک کاریگەریی خۆی هەیە لەسەر هەست و سۆزەکانی مرۆڤ.

ماڵپەڕی (هێلس شۆتس) لە زاری پسۆڕانی دەروونناسییەوە بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەی هنەندێک لە ڕەنگەکان هەستی دڵۆخشمان لا دروست دەکەن، بەڵام هەندێک لە ڕەنگەکان مرۆڤەکان تووشی دودڵی و بێتاقەتی و دڵەڕاوکێ و نائارامی دەکەنەوە.

ماڵپەڕەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، چوار ڕەنگ وا لێت دەکات دڵخۆش و کامەران بین و کاریگەریی ئەرێنی هەبێت لەسەر هەست و سۆز و دڵ و دەروون ئەو ڕەنگانەش پێکهاتوون لە:

ڕەنگی شین:

ئەم ڕەنگە هەستی ئارامی و دڵخۆش و ئاشتی و نەرموونیانی لای زۆربەی خەڵکەکان دروست دەکات، پزیشکەکان ئاماژە بەوە دەکەن رەنگی شین کاریگەریی هەیە لەسەر ئاستی هیلاکی لە کاتی کارکردن، کاریگەریی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی فشاری خوێن و دوودڵی و کەمکردنەوەی ناوەندی ژمارەی لێدانەکانی دڵ، هەموو ئەوانەش وات لێدەکان هەست بە کامەرانی دڵخۆشی بکەیت.

رەنگی سەوز:

ئەم رەنگە زیاتر پەیوەندیی بە سروشتەو هەیە، ڕەنگێکی ئارامە بۆ سەیرکردن، پزیشکان بە رەنگی هێورکردنەوەی مێشک ناوی دەبەن، کاریگەریی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی دوودڵی، مرۆڤ کاتێک ئەم رەنگانە دەبینێت هەستی ئەرێنی لا دروست دەبێت، بۆیە پۆشینی ئەم جۆرە رەنگە ئەو هەستان بە مرۆڤەکان دەبەخشێت.

ڕەنگی پەمەیی:

زۆر ڕەنگی پەمەیی بە رەنگی دڵخۆشی و کامەرانی ناسراوە، کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر لابردنی دوودڵی و شوێنەکە پڕ دەکات لە هەستکردن بە وزە و ئەرێنی، هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو ڕەنگە گوڵ و بۆن و بەرامەگەی بە بیر مرۆڤ دەهێنێتەوە، هەروەها ئاماژەیەکیشە بۆ زیندوویەتی و گەنجێتی و جوان دەرکەوتنیش.

رەنگی سپی:

ئەم رەنگە زیاتر پەیوەستە بە روونی و پاکی و بێگەردین مرۆڤەکان هەست بە ئارمی و ئاشتی دەکەن لە دڵی خۆیاندا، رەنگی سپی کراوە، مرۆڤ بەرە و هەستکردن بە گیانی ئەرێنی دەکات لە زۆر ڕوەوە، بەلای هەندێک کەسەوە ئەم رەنگە ئاماژەیە بۆ سەرەتایەکی نوێی ژیان.