نزیکەی 600 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران کاندید کردووە

15/05/2021
فۆتۆ: 

سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند، 592 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە کاندید کردووە کە بڕیارە ١٨ی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

جەمال عۆرف سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند، لەماوەی پێنج رۆژی رابردوودا 592 کەس لە سەرانسەری ئێران ناوی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی داهاتوو تۆمارکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ژمارەیە ٤٠ کەسیان ئافرەت و ٥٥٢ کەسیشیان پیاون، لەبواری تەمەنیشەوە ٨٩ کەسیان لە خوار ٤٠ ساڵەوەن، ٤٥٩ کەسیان لە نێوان ٤٠ بۆ ٧٥ ساڵدان و هەشت کەسیشیان لەسەروی ٧٥ ساڵەوەن.

سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنەکانی ئێران راشیگەیاند، لە سبەینێەوە ئەنجومەنی پاسەوانی دەستور بۆ ماوەی ١٠ رۆژ تاوتوێی پێشینەی کاندیدەکان دەکات و پاش ١٠ رۆژەکە، ناوی ئەو کەسانە ئاشکرادەکات، کە شایستەبوونیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی پەسەندکراوە.

بڕیارە رۆژی هەینی ١٨ی٦ی٢٠٢١، لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شورای گوند و شارەکان، سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێرانیش ئەنجام بدرێت.