لە ئامێدی ژنێک سێ رۆژ پێش ئێستا گیانی لەدەستداوە و کەس پێینەزانیوە

15/05/2021
فۆتۆ: 

لە گوندی داوودیەی سەر بە ناحیەی بامەڕنی لە سنوری قەزای ئامێدی، ژنێکی تەمەن ٧٨ ساڵ سێ رۆژ پێش ئێستا گیانی لەدەستداوە و کەسیش بە مردنەکەی نەزانیوە.

رائید ئەحمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی بامەڕنی بە تۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ١٥ی٥ی٢٠٢١،  ئاگادارکراونەتەوە لە حاڵەتێکی گیان لەدەستدان لە گوندی داوودیە، بەشێوەیەک کە تەرمی کەسێک لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.

ئاشکرایشیکرد، پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە ژنێکی کریستیان بەناوی ئاسیا شەمعون و تەمەن ٧٨ ساڵ، ماوەی سێ رۆژ بووە لەناو ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستداوە و کەسیش بە رووداوەکەی نەزانیوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی بامەڕنی راشیگەیاند، "ئەو ژنە بە تەنها لە ماڵەکەی خۆیدا ژیاوە و کەسی لەگەڵدا نەبووە، لە ئێستاشدا تیمەکانمان لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری مردنەکەی دەستپێکردووە".