دەرهێنەرێکی سینەمای ئێران لەلایەن باوکییەوە کوژرا
دەرهێنەرێکی بەناوبانگی سینەمای ئێران لەلایەن باوکییەوە بەچەقۆ پارچە پارچە کرا و کوژرا.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، رۆژی رابردوو تەرمی بابەک خوڕەمدین دەرهێنەری بەناوبانگی سینەمای ئێران لە ناوچەی ئێکباتانی تاران دۆزراوەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوابەدوای لێکۆڵینەوە لەو رووداوە، باوک و دایکی بابەک خوڕەمدین دەستگیرکراون و دانیان بە کوشتنی کوڕەکەیاندا ناوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە دانپێدانانەکەدا، باوکی ئەو دەرهێنەرە رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی ناکۆکی لەگەڵ کوڕەکەی هەبووە، سەرەتا بێهۆشی کردووە و دواتر بە چەقۆ جەستەی پارچە پارچە کردووە.
تاوەکو ئێستا هۆکار و زانیاری زیاتر سەبارەت بە کوشتنی بابەک خوڕەمدین لەلایەن باوکییەوە لەبەردەستدا نییە و دۆسیەکە لە دادگای تاوانەکانی تارانی پایتەخت لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت.
|