لە سلێمانی پیاوێک پاش بریندارکردنی هاوسەرەکەی خۆی کوشت

17/05/2021
فۆتۆ: 

لە گەڕەکی کازیوەی سلێمانی، پیاوێک تەقە لە هاوسەرەکەی دەکات و برینداری دەکات، پاشان خۆیشی دەکوژێت.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرای سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کازیوەی سلێمانی پیاوێک بەناوی عەدنان خالید سێ فیشەک دەنێت بە هاوسەرەکەیەوە و دواتر فیشەکێکیش دەنێت بەخۆیەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوسەری ئەو کەسە کە ناوی سنورە، برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و خۆیشی گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرای سلێمانی راشیگەیاند، تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.