لەم کاتەدا ئەمریکا بە بەهای 735 ملیۆن دۆلار چەک بە ئیسرائیل دەفرۆشێت

17/05/2021
فۆتۆ: 

ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ڕەزامەندی نیشاندا بە فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی بە بەهای ٧٣٥ ملیۆن دۆلار بە ئیسرائیل، ئەو هەنگاوەش بووە مایەی نیگەرانی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی دیموکراتەکان، کە رەتیدەکەنەوە پشتیوانی لە حکومەتەکەی نەتەنیاهۆ بکرێت.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکا بڵاویکردەەوە، بە فەرمی کۆنگرێس ئاگادار کراوەتەوە لەو مامەڵەی چەک فرۆشتنە بە ئیسرائیل.

فڕۆشتنی ئەو چەک و تەقەمەنییە نوێیە لە لایەن ئەمریکاوە بەئیسرائیل لە کاتێکدایە، ئیسرائیل ماوەی هەفتەیەکە بە چڕی هێرش دەکاتە سەر کەرتی غەزە، کە تا ئێستا بەهۆیەوە زیاتر لە  ٢٠٠ کەس کوژران و لەو ژمارەیەش نیوەیان ژن و منداڵن.

ڕۆژنامەکە لە زاری کۆنگرێسمانێکی دیموکراتەکانەوە لە لیژنەی کاروباری دەرەویە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، هەفتەی ڕابردوو بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنی کوژاون و دوو ڕۆژ لەمەوبەریش باڵەخانەیەکی کردە ئامانج، کە نوسینگەی ئاژانسی ئەسۆشییەتد پرسی ئەمریکای تیا بووە.

ئەو کۆنگرێسمانە ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆشتنی چەک و بۆمبی زیرەک، بی فشار کرد لە ئیسرائیل بۆ راگرتنی هێرشەکانی، جگە لە خوێنڕشتنی زیاتر هیچی تری بە دواوە نابێت.

بە گوێرەی یاسای ئەمریکا، پێویستەی لە فڕۆشتنی چەکدا بەشێوەیەکی فەرمی کۆنگرێس ئاگادار بکرێتەوە لە گرێبەستەکە، بۆ ئەو مەبەستەش یاسا دانەرانی ئەمریکا ٢٠ ڕۆژیان لەبەردەستجایە بۆ تانەدان لە بڕیارەکە، دوای ئەو ماوەیە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

گرێبیەستی فڕۆشتنی چەکی نوێ بە ئیسرائیل لە لایەن ئەمریکاوە لە کاتێکدایە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لەڕیزی نوێنەرانی دیموکراتەکان لە کۆنگرێس، پێشکەشکردنمی هەموو جۆرە کۆمەکیک لە حکومەتەکەی نەتەنیاهۆ رەتدەکرێتەوە، بە تایبەت کە تۆمەتبارە بە چەند دۆسیەی گەندەڵی.