تۆمەتبارێك بە بڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

17/05/2021
فۆتۆ: 

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەرفرەزەکانی پۆلیسی نەهشتنی تاوان، تۆمەتبارێکیان بە برێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلیمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیاری لەسەر کەسێکی گوماناوی گەیشتە دەست پۆلیسی سلێمانی ، بەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوان دەستیکرد بە لێکۆڵینەوە، دوای وەرگرانی فەرمانی دادوەر توانراوە تۆمەتبار (م ، أ ، م ) لەدایكبووی 1994 بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستیشگیراوە بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش)، لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت تۆمەتبار بەشیوەیەکی نایاساییی هاتووەتە ناو شاری سلێمانی.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا تۆمەتبارەکە ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.