بەهۆی کارکردنی زۆرەوە ساڵانە سەدان هەزار کەس گیانلەدەستدەدەن

17/05/2021
فۆتۆ: 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بلاویکردەوە، بەبەردەوامی کاکردن بۆ چەندین کاتژمێری دوور و درێژ، ساڵانە بە هەزاران کەس بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدەن.

لە یەکەم توێژینەوەی جیهانیدا کە پەیوەستە بە کارکردن بۆ ماوەی چەندین کاتژمێری دوورودرێژ، بەڵگەنامەیەکانی تویژینەوەیەک کە لە گۆڤاری (ژینگەی نێودەوڵەتی) بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات لە ساڵی ٢٠١٦دا ٧٤٥ هەزار کەس بەهۆی دووچاربوون بە جەڵتەی مێشک و نەخۆشی دڵ گیانیان لەدەستداوە، کە پەیوەندار بووە بە کارکردن بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ.

توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، لە چاو ساڵی ٢٠٠٠دا بە ڕێژەی لە ٣٠%ی زیادیکردووە.

ماریا نیرا بەڕێوەبەری ئیدارەی کەشوهەوارو تەندروستی لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، کارکردن بۆ ماوەی زیاتر لە ٥٥ کاتژمێر لە هەفتەیەدا، کاریگەرییەکی زۆر خراپی هەیە لەسەر تەندروستی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خواستیان هەیە ئەو زانیاریانە بەکاربهینن بۆ جوڵەی زیاتر بە ئاراستەی پاراستنی کرێکاران.

بە گوێرەی توێژینەوەکە، کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە و ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتییەوە ئەنجامدراوە، دەرکەتووە زۆربەی قوربانییەکان بەڕێژەی(٧٢%) یان پیاو بوون و لە نیوەی تەمەن یان زیاتردا بووە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوانەی زۆرترین کاریگەرییان لەسەر بووە لە ناوچەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و هەریمی خرئاوای زەریای ئارام بوون، وڵاتانی چین و ژاپۆن و ئوسترالیا دەگرێتەوە.

توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، زانیارییەکان لە ١٩٤ دەوڵەتەوە بەدەستهاتوون، کە کارکردن لە هەفتەیەکدا بۆ ماوەی ٥٥ کاتژمێر یان زیاتر بووە، ئەو کەسانە بە ڕێژەی لە ٣٥% ئەگەری مردنیان بە جەڵتەی مێشک هەیە، هەروەها بە ڕێژەی ١٧% مەترسی مردنتان بە نەخۆشی دڵ هەیە، گەر بەراورد بکرێن بەو کەسانەی کە هەفتانە لە نێوان ٣٥ بۆ ٤٠ کاتژمێر کار دەکەن.

توێژینەوەکە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٦دا ئەنجام دراوە، بۆیە قوربانیانی پەتای کۆرۆنا ناگرێتەوە، بەڵام کارکردنی زیاتر لە ماڵەوە و لاوازی ئابوری و ڕاگەیاندنی باری نائاسایی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، مەترسیەکانی زیاتر کردووە.