بڕیاری گێرانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک بۆ کەسانی سەردەمی تەعریب ڕاگیرا

17/05/2021
فۆتۆ: 

کارکردن بە هەڵگرتنی بڕیاری سڕکردنی ئەو زەوییە کشتوکاڵیانەی، کە بڕیار بوو لە کەرکوک بدرێتەوە بەو کەسانەی کە سەردەمی بەعسدا هاتوونەتە کەرکوک بۆ تەعریبکردن ڕاگیرا.

نوسینگەی خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەل حکومەتی فیدراڵی ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی فیدراڵی کۆبوونەوە و بە نوسراوی فەرمی  لە وەزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵییەوە بە نوسراوی ژمارە ۱۰۲۰ لە بەرواری ٢٠١٢/٥/٤ ئاگاداریکردینەوە کە کارکردن بەو بڕیارە راگیراوە تاکوو کێشەی زەوێی کشتوکاڵێەکانی کەرکووک بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەلایان لیژنەیەکی باڵاوە یەکلای دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوای ئەم بڕیارەوە فەرمانگەکانی کشتوکاڵی کەرکووک دەسەڵاتی ئەوەی نامێنێت زەویەکانی کورد وتورکمان بەسەر جوتیارانی تردا دابەش بکات.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ماوەی ڕابردوودا فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکوک بڕیاری دابوو بە هەڵکرتنی بڕیاری سڕکردنی ئەوە زەویانەی کە بڕیارەکانی ژمارە ٤ ی ساڵی ۲۰۰۷ و بڕیاری ژمارە ۲۹ ی ساڵی ۲۰۱۲ ومادەی ۱٤۰ی دەستور دەیانگرێتەوە و، سەرلەنۆێ دابەشکرنەوەیان بەسەر ئەو کەسانەی لەسەردەمی رژێمی پێشوو بەمەبەستی تەعریب کردنی کەرکووک ئەو زەیانەیان پێدرابوو.