85 دادوەر نەخشەڕێگایەکی چاکسازی دەزگای دادوەرییان خستە بەردەم سێ سەرۆکایەتییەکەی هەڕێم

17/05/2021
فۆتۆ: 

لە نووسراوێکدا ٨٥ دادوەر لە هەرێمی کوردستان نەخشەرێگایەک بۆ چاکسازی لە دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستان دەخەنە بەردەم هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان.

لەسەرەتای ئەو نەخشەڕێگەیەدا ئەو داوەرانە ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەوان وەک کۆمەڵێک دادوەر و داواکارانی گشتی هەرێم، لە سۆنگەی هەستکردینان بە بەرپرسیارێتی سەرشانیان و پاڵپشتیان بۆ پاراستنی شکۆی دەسەلاتی دادوەری لە ناو سێ دەسەڵاتەکەی هەرێم و بۆ تەواوکاری پرۆسەی چاکسازیی ئەو پێشنیاز و رێگەچارانەیان پێشکەش کردووە.

ئاماژەشیان بەوەکردووەئەو هەنگاوەی ئەوان، جگە لە مەبەستی چاکسازی و بەهێزکردنی پێگەی دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی کوردستان، هیچ ئامانجێکی دیکەیان نییە.

لە ڕۆژی ٦ی ئەم مانگەدا، دەستەی سزایی لە سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێری پەسەندكرد، ئەویش بە سزای شەش ساڵ زیندانيكردن بۆ پێنج رۆژنامەنووس و چالاكوانی بادینان ، ئەو بڕیارەش ناڕەزایەتی کونسوڵخانەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکای لێکەوتووە و چەند دادوەرێکیش بڕیارەکەیان بە دروست نەزانی.