ڕاپۆرتێک پێکهاتنی سوپایەکی نهێنی لە جیهاندا ئاشکرا دەکات

17/05/2021
فۆتۆ: 

گۆڤاری نیوزویک ئاشکرایکردووە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، سوپایەکی نهێنی بە ژمارەی ٦٠ هەزار کەس دروستکردووە، ئەندامەکانی لەژێر کۆنترۆڵی هیچ دەزگایەکی دیکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریدا نین.

گۆڤارەکە لە ڕاپۆرتێکیدا ئەمرۆ بڵاویکردووەتەوە، پنتاگۆن لە ماوەی ئەم ١٠ ساڵەی دواییدا گەورەترین هێزی نهێنی دروستکردووە لەسەرانسەری جیهاندا، هێزەکە لە ٦٠ هەزار کەس پێکهاتووە،ە بەڵام ئەو سوپایە نهینییە و زۆربەیان بە ناسنامەی ساختە و لە نهێنییەکی تەواودا کار دەکەن بەوپێیە بەشێکن لە پڕۆگرامی signature reduction (کەمکردنەوەی مەترسی)

ڕاپۆرتەکە روونیکردووەتەوە، ئەو هێزە بە ١٠ هێندە بە توانا و سەرکەوتووترە لە ئەندامە نهێنییەکانی دەزگای هەواڵگری (CIA ئەرک و چالاکی ناوخۆیی و دەرەوەیان پێ سپێردراوە، زۆربەیان کارەکانیان بە جلوبەرگی سەربازیی و مەدەن و ژیانی ئاسایی ناو ئینتەرنێت، یان خۆ شاردنەوە لەژێر ناوی کۆمپانیا و کاری راوێژکاری تایبەت و ناوی جیاجیادا.

گۆڤارەکە ئاشکرایکردووە، گەیشتن بەو زانیاری و ئەنجامانە لەسەر ئەو سوپا نهێنییەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە دوای لێکۆڵینەوەیەکی دووردرێژ کە دوو ساڵی خایاندووە، بە توێژینەوەی بەڵگەنامەیی و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەو خزمەتگوزارانەی کە لەگەڵ ئەو هێزەدا کاریانکردووە، یان کەسانێک ئاگاداربوون لە چالاکانی، بەڵام بە هیچ شێوەیەکی دانپێدانی فەرمی لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە بە دەستنەهێناوە لەسەر بوونی ئەو هێزە.

نیوزویک ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی نیوەی ئەو ٦٠ هەزار کەسە، تاکی تایبەت بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی نهێنین لە سەرانسەری جیهاندا، بەشێکی تری وەک پسپۆڕی هەواڵگری و هەواڵگری دژ کار دەکەن، هەندێک جاریش لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاردەکەن، هەندێکیان لە گروپی تایبەت بە ئۆپراسیۆن و جەنگی ئەلکترۆنی پێکهاتوون، بۆ هێرش و بەرپەرچدانەوەی مەترسی هێرشە ئەلکترۆنییەکان لە ناوخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاد.

گۆڤاری نیوزویک ئاشکرایکردووە، پنتاگۆن کار دەکات لەسەر گەشەپیدانی ئەو یەکە سەربازییە نهێنیانە، بەمەتری کەمکردنەوی بایەخەکانی لەو ئۆپراسیۆنانەی کە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی ئەنجامیان دەدات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤارەکە، کە لەو سەرچاوانەوە بە دەستیهێناوە، چالاکی ئەو هێزە نهێنییە ساڵانە بڕی ٩٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخاندەکرێت، نزیگەی ١٣٠ کۆمپانیا بەنهێنی کارەکانی بۆ ڕایی دەکەن.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بازنەی راستەقینەی ئۆپراسیۆن و چالاکی ئەو سوپا نهێنییەی پنتاگۆن، بە هیچ شێوەیەک نەخراوەتە ژێر چاودێریی و وردبینی کۆنگرێسی ئەمریکا و تا ئێستا بە نەزانراوی ماوەتەوە، بۆیە پێدەچێت ژمارەی هێزەکە زۆر زیاتر بێت لەوەی کە ئاشکرا بووە.