تەندروستی چەمچەماڵ: سێ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

22/06/2020
سێ هاوڵاتی دیکە لە چەمچەماڵ تووشی کۆرۆنا بوون
فۆتۆ: ئەرشیڤ
چەمچەماڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، سێ کەسی دیکە لە قەزاکە تووشی کۆرۆنا بوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە تاقیگەی سەنتەری روبەڕوبوونەوە و دەستنیشانکردنی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ، پشکنین بۆ سێ کەس کراوە و دەرکەوتووە کە هەر سێ کەسەکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێن.

ئاشکراشیکرد، ئەو تووشبووانە بریتن لە دوو پیاوی تەمەن ٢٨ و ٧٠ ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن ٥٤ ساڵ.

ئەوەشی خستەڕوو، پیاوەکان دانیشتووی چەمچەماڵن و ئافرەتەکەش دانیشتووی ناحیەی تەکیەیە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ راشیگەیاند، هەر سێ تووشبووەکە نیشانەی نەخۆشی کۆرۆنایان هەیە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدان.