مایکرۆسۆف وادەی ڕاگرتنی پرۆگرامی ئینتەرنێت ئێسکپلۆرەری ئاشکرا کرد

21/05/2021
فۆتۆ: 

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئاشکرایکرد، لە ساڵی داهاتووەوە کارکردن بە پرۆگرامی (ئنتەرنێت ئێکسلپۆرەر- Internet Explorer ) ڕادەگرێت، دوای تێپەڕبوونی ٢٥ ساڵ بەسەر بڵاوکردنەوەیدا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆمپانیاکە، پشتیوانیکردن لە پۆگرامی "ویندۆز١٠) لە ڕۆژی ١٥ی حوزەیرانی سالی ٢٠٢٢وە رادەگیرێت.

کۆمپانیا ڕاشیگەیاندووە، لەمەودوا هەموو کارکردنەکان لەسەر گەشەپێدانی پرۆگرامی (ئیدج) دەبیت کە لە ساڵی ٢٠١٥وە دەستی بە پەخشکردنی کردووە.

شۆن لیندرسی بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری پرۆگرامی ئیدج رایگەیاند، داهاتووی (ئینتەرنیت ئێکسپلۆرەر) ویندۆز١٠ مایکرۆسۆفت ئیدج دەبێت.

لیندسی ئاماژەی بەوەشکرد، جێبەجێکردنی ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر ١١ خانەنشین دەکرێت و لە رۆژی ١٥ حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٢ لە کارکردن رادەگیرێت.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە ساڵی ڕابردووەوە زەمینە سازیکردووە بۆ پێشکەشکردنی پرۆگرامی ئیدج وەک جێگرەوەیەک بۆ ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر، بە تایبەت دوای ئەوەی سووربوونی خۆی راگەیاند، بۆ تێکەڵکردنی سیستمی کارپێکردنی ویندۆز١٠ لەگەڵ ئیدج، بەشێوەیەک کە ناتوانرێت پەراوێز بخریت یان بسڕدرێتەوە.

ئەو هەنگاوە چاوەڕوانکراوەی مایکرۆسۆفت، هاوشێوەی ئەوەیە کە لە کۆتایی ساڵی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا هاویشتی، کاتێک بڕیاریدا بە تێکەڵکردنی ئینتەرنیت ئێکسپلۆرەر لەگەل سیستمی کارپێکردنی وێندۆز ٩٨ی ئەو کات.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە ساڵی ١٩٩٥دا پرۆگرامی ئینتەرنیت ئێکسپلۆرەری لە چوارچێوەی پرۆگرامەکانی ویندۆز ٩٨ راگەیاند، بەڵام ڕێژەی بەکارهێنانی لە ٤%ی بەکارهێنەرەکانی ئینتەرنێت تێپەڕی نەکرد، لە کاتێکدا پرۆگرامی گۆگڵ کرۆم لە لایەن ٧١%ی بەکارهێنەرانەوە کاری پێ دەکرێت.