| لە سنوری ئێرانەوە سەربازێكی توركیا كوژرا  
                             
                                
                                
 
 وەزارەتی بەرگری توركیا بڵاویكردەوە سەربازێكی وڵاتەكەی كوژراوە و دوانی دیكەش بریندار بوون، كە لە سنوری توركیاوە لەگەڵا ئێران تەقەیان لێكراوە  . وەزارەتی بەرگری توركیا هیچ ئاماژەیەكی نەكردووە بە سەرچاوەی تەقەكردنەكە  . ڕوونیكردووەتەوە، لە كاتی تەقەكردنەكەدا سەربازەكانی توركی لە ئەركی چاودێریكردنی سنورەكەدا بوون  . ماوەی هەفتەیەك زیاترە سوپای توركی ابە بیانووی بوونی گەریلاكانی پەكەكە هێرشێكی گەورەی بۆ ناوچە سنورییەكانی باشوری كوردستان دەستپێكردووە و تا ئێستا بەهۆیەوە 5 هاوڵاتی شەهید بوون و ژمارەیەك گوند و ناوچەی ئاوەدانی ناچار بوون شوێنەكانی خۆیان جێبهێڵن  .   
 
 |