ئەتلەتیکۆ مەدرید یانزەیەمین نازناوی خولی ئیسپانیای بەدەستهێنا

22/05/2021
فۆتۆ: 

یانەی تۆپی پێی ئەتلەتیكۆ مەدرید بۆجاری یانزەهەم لە مێژوویدا نازناوی خولی ئیسپانیای بەدەستهێنا.

كەمێك بەر لە ئێستا كۆتا هەفتەی خولی تۆپی پێی یانە پلەنایابەكانی ئیسپانیا كۆتاییهات.

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەرانبەر یانەی بەلەدوەلید یاری كرد و بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك یارییەكەی بردەوە و كۆی خاڵەكانی گەیاندە 86 خاڵ و پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.

لە بەرامبەریشدا یانەی ڕیال مەدرید لە كۆتا هەفتەدا بەرانبەر یانەی ڤیاڕیال یاری كرد و ئەو یارییەش بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە یەک گۆڵ لەبەرژەوەندی ریال مەدرید کۆتایی هات و ئەو یانەیە بە ٨٤ خاڵ پلەی دووەمی گرت.

هەروەها یانەی بەرشەلۆنە بە گۆڵێك لە یانەی ئیباری بردەوە، بەڵام ئەو ئەنجامە هیچ سودێکی پێنەگیاند و بە 79 خاڵ لە پلەی سێهەم هات.