چوارشەممەی داهاتوو مانگیرانی خوێنێنی زەبەلاح روودەدات

23/05/2021
فۆتۆ: 

چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، مانگیرانی تەواوەتی ڕووبدات، کە بە مانگیرانی خوێنین ناسراوە، ئەویش کاتێک مانگی پڕ لە نزیک سێبەری زەوییەوە تێپەڕ دەبێت.

ئەو مانگیرانە کە بە (مانگیرانی گوڵی خوێنێنی زەبەلاح) ناسراوە، ڕووی مانگ دوای چوونە سێبەری تەواوی زەوییەوە بەشێوەی سوری مەیلەو پرتەقاڵی دەنوێنێت.

مانگیرانی تەواوەتیش کاتێک روودەدات، ئەو کاتەی مانگ خۆر و زەوی دەکەونە سەر هێڵێکی ڕاست.

چاوەڕوانیش دەکرێت، مانگیرانی تەواوەتی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو٢٦ی نیسان ڕوو بدات و لە وڵاتانی ئوسترالیا و خۆرئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و خۆرئاوای ئەمریکای باشور و باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا و چەند ناوچەیەکی دیکەی جیهان دەبینرێت.