لاهور شێخ جەنگی و عەلی قەرەداغی جەختیانکردەوە لە بەردەوامی دیالۆگی ڕاشکاوانە و بنیادنەرانە
   
                            
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                لاهور شێخ جەنگی هاوسەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و د. عەلی قەرەداغی گفتوگۆیان کرد دەربارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو ئاستەکان و جەختیانکردەوە، دۆخەکە پێویستی بەردەوامی دیالۆگی ڕاشکاوانە و بنیادنەرانە هەیە.
                                
  
                               
                                 ئێوارەی ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی لاهور شیخ جەنگی هاوسەری یەکێتی پێشوازیکرد لە پڕۆفیسۆر د.عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان و وەفدێکی هاوبەشی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی لە کوردستان. 
لە دیدارێکدا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد دەربارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو ئاستەکان و پێویستی بەردەوامی دیالۆگی ڕاشکاوانە و بنیادنەرانەیانەیان دووپاتکردەوە، لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و وەلانانی ناکۆکییە سیاسییەکان. 
هەردوولا جەختیانکردەوە لە دوورکەوتنەوە لە خۆسەپاندن و بەکارهێنانی زمانی زبر و یەکتر تۆمەتبارکردن. پەرۆشی و ئامادەیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانشی دووپاتکردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەکان بەو جۆرەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان بکات و بنەمای هاوبەش و شەراکەتی ڕاستەقینەی تێدا ڕەچاو بکرێت. س 
لە کۆتایی دیدارەکەدا هاوسەرۆکی یەکێتی تایشی هەوڵ و كار و چالاكییه بەردەوامەکانی پڕۆفیسۆر د.عهلی قهرهداغی  كرد بۆ داکۆکیکردن له داوا ڕهواكانی گەلەی کوردستان له كۆڕ و كۆبوونهوهكانی جیهانیی ئیسلامیدا  . 
 
 
                            
                             
 |