کەرکوک.. نۆژەنکردنەوەی یاریگای ئۆڵۆمپی لەقۆناغی کۆتاییدایە

24/05/2021
فۆتۆ: 

کارەکانی نۆژەن کردنەوەی یاریگای ئۆڵۆمپی کەرکوک لەقۆناغی کۆتاییدایە وبڕیارە مانگی تەموزی ئەمساڵ بەڕووی وەرزشوانانی شارەکە و عێڕاق بکرێتەوە.

مەروان ئەحمەد بەڕێوبەری وەرزش ولاوانی کەرکوک بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕایگەیاند، یاریگاکە گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت لەئێستادا پاش ئەوەی بۆ ماوەی حەوت ساڵ زیاتر لەڕابردودا فەرامۆش کرابوو، جگە لەوەی دوو جار پارەی بۆ تەرخان کرابوو بەڵام بەهۆی گەندەڵیەوە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەکەی تەواو نەکرا.

وتیشی عەدنان دەرجال وەزیری وەرزش ولاوانی عێڕاق گرنگیەکی زۆری بۆ پڕۆژەکە هەیە ودەیەوێت لەمانگی تەموزی ئەمساڵ کۆتایی پێ بهێنرێت.

ئاشکراشی کرد کاری نۆژەنکردنەوەی کۆمپانیای ئاڤا سبوری تورکی پێی هەڵدەستێت لەژێر ڕۆشنایی وسەرپەرشتی وەزیری وەرزش ولاوانی عێڕاق، بەجۆرێک سەدا ٨٧ کارەکانی تەواو کراون وئامادە دەکرێت بۆ ئەنجامدانی یاری جامی عێراق، کە لەمانگی حەوتی ئەمساڵدا بەڕێوە دەچێت.