نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزى

25/06/2020
فۆتۆ: 
جیهان

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو برێنت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ دابەزیوە بەشێوەیەک نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت لە 42 دۆلارو 55 سەنتەوە بۆ 39 دۆلار و 87 سەنت نزمبوەوە.

ژیان_ئابوری: بۆرسەى جیهانى نرخى نەوتى ئاشکراکردوووە، ئەمڕۆ نرخی بەرمبلێک نەوتی برێنت بە 39 دۆلار و 87 سەنت مەڵەى پێوەکراوە، هاوکات نەوتى خاوى ئەمریکىش بە 37دۆلار و 64 سەنت فرۆشراوە .

لە چەند رۆژى رابردوودا نرخى نەوتى برێنت و نەوتى خاوى ئەمریکیش بەرز بوونەوەى بەرچاوى بەخۆیەوە بینیى شارەزایانى ئابوریش هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیان بۆ هەڵگرتنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی بەشیک لەچالاکییە ئابوورییەکان لەسەرتاسەری جیهان گەڕاندووەتەوە .

هاوکات، لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی 2002 تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا .