بەهۆی ئاڵۆزی نێوان حەشدی شەعبی و کازمی ناوچەی سەوزی بەغدا داخرا

26/05/2021
وێنەیەکی پێشتری سەردانی کازمی بۆ بارەگای سەرەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا
فۆتۆ: 

حەسەن فەدعەم پەرلەمانتاری تیاری حیکمە بۆ ژیان دەستگیرکردنی قاسم موسڵح بۆ لابردنی فۆکسی میدیاییە لەسەر ڕوداوەکانی دوێنێ و کوشتنی و خۆپیشاندەران، بەهۆی ئاڵۆزییەکانیشەوە ناوچەی سەوزی بەغدا داخرا و هیزی ئەمنی و هیزەکانی حەشدی شەعبی بڵاوەیان پێکرا.

لە لایەکی دیکەوە ماڵپەڕی روسیا تودەی لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقییەوە بڵاویکردەوە، لە بەیانی ئەمرۆوە پەیوەندی بەردەوام هەیە لە نێوان سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و سەرکردە سیاسییەکان، کە داوا لە کازمی دەکەن بۆ ئازادکردنی (قاسم موسڵح) فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار، بەڵام سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو داوایانەی رەتکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کازمی بە ناوبژیوانەکانی ڕاگەیاندووە، بابەتی ئازادکردنی ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی، پەیوەندیی هەیە بە دەزگای دادوەریی و داگادی عێراقەوە و هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە.

لە لایەکی ترەوە سەرچاوەیەکی حەشدی شەعبی بە ڕوسیا تودەی ڕاگەیاندووە، لایەنگرانی قاسم موسڵح سەرکردەی دەستگیرکراوی حەشدی شەعبی، ئەمرۆ لە شاری کەربەلا خۆپیشاندانێک ڕێکدەخەن، بۆ داوای ئازادکردنی  سەرکردەکەیان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سەرکردەیەکی ئەمنی عێراق ئاشکرایکرد، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار لە دەستەی حەشدی شەعبی لە لایەن هێزێکی تایبەتەوە دەستگیر کراوە.

قاسم موسڵح یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی حەشدی شەعبی و نزیکبووە لە ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران.