نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر بڵاوەپێکردنی حەشدی شەعبی بەغدا هاتە دەنگ

26/05/2021
فۆتۆ: 

جینین پلاسخارت نوێنەری ئەمنیداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لەسەر ئاڵۆزی دۆخی ئەمنی بەغدا و بڵاوکردنەوەی دیاردەی چەکداری لە دەروازەی ناوچەی سەوز هاتە دەنگ.

نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو بارەیەوە وتی "هەر دەستگیرکردنێک دەبێت ئاراستەی ئاسایی خۆی وەربگرێت، وەک هەر چۆن عێراقییەکی دیکە دەستگیردەکرێت، پێویست نییە هیچ کەسێک نمایشی هێز بکات بۆ ئەوەی ڕێگەی بۆ چۆڵکەن".

پلاسخارت ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو جۆرە هەڵسوکەوتانە دەبێتە هۆی لاوازکردنی دەوڵەتی عێراق و زیاتر دەبێتە متمانەی جەماوەر، بۆیە پێویستە ڕێز لە دامەزراوەکانی دەوڵەت بگیرێت لە هەموو کاتێکدا و هیچ کەسێک لەسەرووی یاساوە نیییە.

ئەو هەڵوێستەی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دوای دەستگیرکردنی قاسم موسلح سەرکردەی دیاری حەشدی شەعبی و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار، دۆخی بەغدا ئاڵۆزی ئەمنی بەخۆیەوە بینی و سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی سەوز بڵاوەیان پێکرا.