کۆشکی سپی: پشتیوانی کازمی و هەڵبژاردنی خاوێن و ئازاد دەکەین

27/05/2021
فۆتۆ: 

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی پشتیوانی خۆی بۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و حکومەتی عێراق دەربڕی و ڕایگەیاند، ئەوان پشتیوانی ئەنجامدانیی هەڵبژاردنێکی خاوێن و ئازاد دەکەن.

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە "ئێمە بە توندی پاڵپشتی سەرۆک وەزیران کازمی و حکومەتی عێراق دەکەین بۆ چەسپاندنی یاسا و ڕێگەخۆشکردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی خاوێن و ئازاد ."

ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرکەسێک کە هاوڵاتیانی عێراقی بکاتە ئامانج پێویستە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت بەگوێرەی یاساکانی ئەو وڵاتە.

ئەنجومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی ڕوونیکردووەتەوە "ئێمە ئیدانەی ئەوانە ئەکەین کە دەیانەوێت بە کردەوەی توندوتیژی . عێراق لاواز بکەن.

ئەو ڕاگەیەندراوەی ئەنجومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی لە کاتێکدایە، دوێنێ دوای دەستگیرکردنی قاسم موسلح یەکیک لە فەرماندە دیارەکانی حەشدی  شەعبی و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای ئەنباری حەشدی شەعبی، ژمارەیەکی زۆر چەکداری حەشدی شەعبی بە چەکی سوک و مامناوەندییەوە هەڵیانکوتایە سەر شەقامەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا و ترس و دڵە راوکێیەکی زۆریان نایەوە.

دواتری سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە بە تاننک و زریپۆش هاتنە ناوچەی سەوز و دۆخەکەیان کۆنتترۆڵ کرد.