سەرۆکی کۆریای باکور بەهۆی میمۆرییەکەوە کەسێکى لە سێدارەدا
سەرۆکی کۆریای باکور فەرمانی لەسێدارەدانی ئەندازیارێکى وڵاتەکەی دەرکرد بەهۆی ئەوەى میمۆرییەکی فڕۆشتووە بە چەند کەسێک کە فیلم و گۆڕانی و چەند بەرنامەیەکی کەناڵەکانی کۆریای باشوری تێدابووە.
ماڵپەری سکای نیوز بڵاویکردەوە، ئەو ئەندازیارە کە ناوی "لی" یە و لەلایەن پیاوەکانی دەزگای هەواڵگری کۆریای باکورەوە ئاشکراکراوە و دواتر دانی بەوەدا ناوە کە میمۆرییەکە تەنها چەند شتێکى ئاسایی تێدابووە و بە ١٢ دۆلاری فڕۆشتووە .
سەرچاوەیەکی هەوڵی کۆریای باکوریش بڵاویکردەوە کە ئەو ئەندازیارە لە شوێنێکى گشتى شارەکەی خۆیدا و بە ئامادەیی خێزانەکەى و بەتۆمەتی پێشێلکردنی یاسا ئیشتراکییەکانی ئەو وڵاتە گولـلەباران کراوە .
هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، لەمەولا هەرکەس بگیرێت بەو جۆرە کارەوە کە بانگەشەیە بۆ کۆریای باشور لە سێدارە دەدرێت.
|