هۆشیار زێباری: هێرشەکانی تورکیا زیندووكردنەوەی بانگەشە مێژوویەكەیەتی بۆ پارێزگای موسڵ

26/06/2020
فۆتۆ: 

هۆشیار زێباری لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان هاتە دەنگ و دەڵێت ئەوە زیندوو كردنەوەی بانگەشە مێژوویەكەی توركیایە بۆ پارێزگای موسڵ.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە تویتێكدا رایگەیاند: هێرش و دەستدرێژییەكەی ئەم دواییەی سوپای توركیا بۆسەر ناوچەی زاخۆ لە هەرێمی كوردستان پەرەپێدانی جوگرافیای سیاسی زۆر جدییە.
 
زێباری ئەوەشی وتووە، چركردنەوەی هێرشەكان زەنگێكە لەلایەن بەرپرسانی توركیاوە بۆ زیندووكردنەوەی ئەو بانگەشە مێژوویەی پارێزگای موسل كە زیاتر لە هەموو كات دۆخەكە ئالۆزتر دەكات. 

ئەوەش لە كاتێكدایە دوای هێرش و بۆردومانەكانی ماوەی رابردووی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان پارتی دیموكرات كەمترین قسەی لەبارەی ئەو هێرشانەوە كردووە.