ئەمڕۆ موچەى وەزارەتى تەندروستى بۆ مانگى شوبات دابەشدەکرێت
سلێمانى
دوای نزیکەی مانگێک لە دواکەوتنی، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، خشتەی موچەی مانگی شوباتی وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاند و بریارە ئەمڕۆ موچەی ئەوە وەزارەتە دابەشبکرێت .
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایى و ئابورى ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ موچهی مانگی شوباتی ئەمساڵی وهزارهتی تهندروستی دابەشدەکرێت .
ڕاگەیاندنی خشتەی موچەی مانگی شوباتی وەزارەتی تەندروستی، لەکاتێکدایە کە ڕۆژی چواری مانگی ئایاری ڕابردوو، موچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵی وەزارەتی تەندروستی دابەشکراوە .
دواکەوتنی خشتەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی تەندروستی بۆ نزیکەی مانگێک، کاردانەوەی بەشێکی زۆری پزیشک و کارمەندانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕینی لێکەوتەوە، بەو هۆیەوە بۆ زیاتر لە دوو هەفتەیە بایکۆتی دەوامیان کردووە.
|