ڤیدیۆ.. پۆلیسێکی ژن لە ئەمریکا بە زەحمەت لە دەستی پیاوێکی بێلانە ڕزگاری دەبێت

31/05/2021
فۆتۆ: 

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پیاوێکی بێ لایەنە لە شەقامێکی گشتی هێرش دەکاتە سەر پۆلیسێکی ژن، بەشێوەیەک ئەگەر خەڵک و هێزی ئەمنی هاوکاریان نەکردایە پیاوەکە خەریک بووە پۆلیسەکە بکوژێت.

بە گوێرەی تۆمارێکی ڤیدیۆیی، پۆلیسێکی ژنی شاری سانفرانسیسکۆی ئەمریکا داوای پشکینین لەو کەسە بێ لایەنەیە دەکات، بەڵام دوای چەند چرکەیەک ئاور لە پۆلیسەکە دەداتەوە و بە دەستی هێرشی دەکاتە  سەرو دەیدات بە زەویدا.

دەزگای پۆلیسی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، چەند هاوڵاتییەک لە ناوچەکە پێیان ڕاگەیاندوون، پیاوێکی بی لایەنە لەو شوێنە کێشە بۆ هاوڵاتیان و ڕێبوارانی سەر شەقامەکە دروست دەکات.

بە گوێرەی تۆمارە ڤیدیۆییەکە پۆلیسەکە ژنەکە ناتوانێت خۆی لەو پیاوە بێ لایەنە زەبەلاحە ڕزگار بکات، کە بە دەستی ڕووتی و پێی پەتی ڕووبەڕووی پۆلیسەکە دەبێتەوە.

پۆلیسی سانفڕانسیسکۆ بڵاویکردووەتەوە، چەند هاوڵاتییەک کە بە ناوچەکەدا تێپەڕیوون لە کاتی ڕوداوەکەدا هەوڵیان داوە پیاوەکە لە پۆلیسەکە دووربخەنەوە و قۆڵبەستی بکەن، بەڵام خۆی نەداوە بەدەستەوە تا ئەو کاتەی هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە سەر روداوەکە و پۆلیسەکەیان ڕزگار کردووە.