كۆمپانیای فەیسبوك زیاتر لە 7 ملیار دۆلار زیانی بەركەوت

27/06/2020
فۆتۆ: 

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ ئاشكرایكرد، مارك زوكەربێرگ سەرۆكی جێبەجَێكاری كۆمپانیای فەیسبوك زیاتر لە 7 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە، دوای ئەوەی ژمارەیەك لە كۆمپانیاكان بڕیاریاندا پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەو تۆڕە كۆمەلاِیەتیە ڕابگرن .

تۆماركردنی ئەو زیانە گەورەیە لە كاتێكدایە دوای ئەوەی كۆمپانیاكانی كۆكا كۆلا و یونیلیفەر  و فیریزون و چەند كۆمپانیایەكی دیكەی وەك ئینیستاگرام و تویتەر، بڕیاریاندا بڵاوكردنەوەی ڕیكلامەكانیان لە فەیسبوك ڕابگرن .

بیانووی ئەو كۆمپانیایانە بۆ ئەو بڕیارەی كە داویانە، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و سەكۆ هەواڵیەكان تۆمەتبار دەكەن بەوەی، ڕێوشوێنی پێویستیان نەگرتووەتە بەر، لە پێناو لابردنی ئەو پەیام و بڵاویكراوانەی كە سروشتی ڕەگەزپەرستانە و زانیاری هەڵخەڵەتێنەر لەخۆ دەگرن .

ئەوەش لە كاتێكدایە زوكەربێرگ دوێنێ هەینی ڕایگەیاند، ئیدارەی فەیسبوك بەنیاز نییە هیچ جیاكارییەك بكات لە نێوان ئەو پەیامانەی كە كەسایەتییە سیاسییەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویدەكەوە .

جەختیشیكردەوە فەیسبوك سورە لەسەر لابردنی هەموو ئەو پەیامانەی كە داوای تووندووتیژی دەكەن .